Skip to the content

سەرۆکی حکومەت له‌گەڵ برێت مەکگورک کۆبووەوە

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی لەگەڵ برێت مەکگورک، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا‌ ‌کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکان.