Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پنتاگۆن، لەگەڵ ساشا بەیکەر بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە سێلست واڵندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پاراستنیی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پشتیوانیی و هارکاریکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتیی.
پشتگیریکردنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.