Skip to the content

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان

ئەمڕۆ هەینی 3/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی؛

بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە سەرفیرازیان بۆ دەخوازم. هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە ڕەواکانیان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەم لەپێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست.

لەم بۆنەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانیی ڕەگەزی دووپات دەکاتەوە.

ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە لە ئاشتی و شاديدا بژین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/3/8