Skip to the content

ئه‌نجومه‌نی خانمان سەرقاڵی دانانی پلانی ساڵی ئایندەیە

هەولێر، هەرێمی کوردستان ( GOV.KRD )-ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ئابی ٢٠٢٢، دکتۆر خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان لەگەڵ نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان کۆبویەوە، بە مەبەستی دانانی پلانی ساڵی ئاینده‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له‌ ڕوانگه‌ی په‌یڕه‌وی نوێی ئه‌نجومه‌ن، كه‌ له‌ ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٢ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رچووه‌،
لە دیدارێکدا د.خانزاد ئه‌حمه‌د، دوپاتیکردەوە له‌ ڕوانگه‌ی په‌یڕه‌وی نوێی ئه‌نجومه‌ن بایه‌خێكی به‌رچاو به‌ پرسی گه‌شه‌پێدان و تواناسازیی خانمان ده‌درێت له‌ گشت بواره‌كاندا. و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان ڕایگەیاند: ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، هاوكارو چاودێره‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌و پلانه‌كانی وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، و هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ یه‌كسانی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانه‌ له‌ ڕوانگه‌ی هێڵه‌ گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.