د. خانزاد ئه‌حمه‌د : زۆر گرنگە ئافرەتان لە پرۆسەی ئاشتەوایی و ئیدارەدانی ململانێکاندا بەشدار بن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به ئاماده‌بوونی د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و د. یوسرا كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی تواناسازیی ئافره‌تان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و نوێنه‌رانی ڕێكخراوی ئافره‌تانی سه‌ر به كۆمكاری عه‌ره‌بی و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكارانی ئه‌م بواره و قوربانی ده‌ستی توندوتیژی له وڵاتانی لوبنان و سودان و یه‌مه‌ن و فه‌ڵه‌ستین و لیبیا و ئوردون و عێراق، له ڕۆژانی 3 - 4 ی شوباتی 2022 کۆنفرانسی باڵای پاڵپشتیكردنی چوارچێوه یاساییه‌كانی تایبه‌ت به ڕزگاربووانی توندوتیژیی له كاتی ململانێ چه‌كدارییه‌كاندا له كچان و ژنانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسه‌واره‌كانی، له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، له میانی دوو ڕۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین پانێڵ و بابه‌تی گرنگ خرانه به‌رباس.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: لە ڕووانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، زۆر گرنگە ئافرەتان لە پرۆسەی ئاشتەواییداو هاوکات لە پرۆسەی پێش‌گرتن لە تەنگژەکان و ئیدارەدانی ململانێکانیشدا بەشدار بن، بۆ ئێمە وەک حکومەت زۆر گرنگە ئافرەت لە دوای تەنگژەشدا ڕۆڵیکی بنچینەیی لە ئاشتەواییدا بگێڕێت.
هه‌روه‌ها زیاتر گوتی: به‌و هیوایه‌ی ئەم كۆنفرانسه، ڕێخۆشکەر بێت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و شارەزایی لەسەر ئاستی ناوچەکەدا، به‌مه‌ش دەرفەت بە هەموومان بدات بۆ ئەوەی لە یەکتر فێربین. بزانین چ میتۆدێک یان ڕێبازێک یان پرۆژەیەک لە کام قۆناغی تەنگژەکاندا کاریگەری هەبووە و دەکرێت ئێمەش سوودی لێوەربگرین، یان کامه له‌و ڕێباز و میتۆدانەی شکستیان هێناوە، بۆ ئەوەی ئێمە لە کەموکورتییەکان ئه‌زموون وەربگرین.