ستراتیژییه‌تی نیشتمانی و دانانی پلانی ستراتیژیی نیشتمانی ئافره‌تان بۆ ساڵانی ٢٠٢٣– ٢٠٢٨ تاوتوێ کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له ماوه‌ی ڕۆژانی ٣- ٦ ی ته‌ممووزی ٢٠٢٢به ئاماده‌بوونی د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. یوسرا كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی تواناسازیی ئافره‌تان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆژه‌ی ته‌كامول و نوێنه‌رانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ، له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی تەكامول له‌لایه‌ن ئاژانسی USAID ی ئەمریكی، وۆركشۆپی ستراتیژییه‌تی نیشتمانی و دانانی پلانی ستراتیژیی نیشتمانی ئافره‌تان له عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵانی ٢٠٢٣– ٢٠٢٨له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د دووپاتی كرده‌وه: یەکسانیی جێندەری بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگەکان و ئابوورییەکان و نەتەوەکانیش زۆر گرنگە، لە ڕووانگەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئێمە وێنای وڵاتێک دەکەین کە لەوێدا هەموو مرۆڤەکان دەرفەتی یەکسانیان هەبێت، تاکەکان وەک هاووڵاتی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت؛ واتە لە ماڵەوە، لە قوتابخانە، لە شوێنی کار و لەناو کۆمەڵگه‌دا بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، سەرەڕای هەموو ئاڵنگارییەکان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابەندە بەوەی لەجێی گەڕانەوە بۆ دواوە بەردەوامیدان بە ڕەوشی هەنووکەیی، چاکسازی بکات و ڕەوشەکە بەرەو ئاقاری باشتر بەرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر ئاستی عێراقی فیدڕاڵ دەوڵەت پلانی وەڵامدانەوە و رێگرتنی لەبەردەست نییە و لایەنە سیاسییەکان نەیانخستووەتە چەقی ئەجێندای کاری حکومەتەوە و بودجەیان بۆ تەرخان نەکردووە. هاوکات لەگەڵ ئەوانەشدا، ژنان و گرووپە پەراوێزخراوە لاوازەکان زۆر کەم و بە دەگمەن لەسەر مێزەکانی وتووێژ دەبینرێن. ئەمە بە واتای ئەوە نییە کە ئەم ڕەوشە تەنیا لە عێراق هەیە، بەڵکو لە زۆربەی وڵاتان هەیە، بەڵام بەشێک لە دەوڵەتەکان، زووتر هەست بە مەترسییەکان دەکەن و پلانی وەڵامدانەوەیان بۆ داناوە و بە ڕێگەی جۆربەجۆر هەوڵی چارەسەر دەدەن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری گەورەی لە پرسی ژناندا کردووە، بەڵام هێشتا بەشێک لەو کێشانەی کە ژنان لە بەشەکانی دیکەی عێراق دەستەویەخەی دەبنەوە، لێرەش دەبینرێت، پێویستە عێراق وەک دەوڵەتێکی فیدراڵ و بە لەبەرچاوگرتنی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان ڕوئیای خۆی بۆ یەکسانی جێندەری یەکلا بکاتەوە و بەهاوبەشی لەگەڵ هەرێم لەسەر پلانی ستراتیژیی ڕێكبکەون.
گرنگترین ئه‌وله‌ویاته‌كان بریتین له: ئاسایشی ئابووریی، توندوتیژیی لەسەر بنەمای ڕەگەز، تەندروستی، پەروەردە، داد و دادوەریی، مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی لە بەردەم یاسادا، ئاسایش و فریاکەوتنی مرۆیی، گۆڕانکاریی کەشوهەوا، زانست و تەکنۆلۆژیا، هەروەها دیموکراسی، بەشداری و ڕێبەرایەتی. ئەمانە کۆمەڵێک خاڵن کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێکەوە بەستراونەتەوە و تێکەڵاون، بۆیە زۆر گرنگە تیشكیان بخرێته‌سه‌ر.

لەلایەن خۆیەوە د. یوسرا ئامانجەكانی ستراتیژییه‌تی نیشتمانی و چۆنیەتی دانانی پلانی ستراتیژیی نیشتمانی ئافره‌تانی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣– ٢٠٢٨خستەڕوو.