Skip to the content

حکوومەت و ئەنجوومەنی باڵای خانمان کار بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ١٣٢٥ی یوئێن دەکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە ئامادەبوونی د. خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، له‌ رۆژانی ٢٥-٢٦ ی تەممووزی ٢٠٢٢ كۆبوونەوەكانی نێوان وەزاره‌ت و رێكخراوەكانی ژنان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ١٣٢٥ و پلانی ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش به‌ڕێوه‌چوو.
ئەم كۆبوونەوانە بە بەشداریی نوێنەری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوەكانی ژنان و ئاژانسی UN-Women ئه‌نجامدران و تیایدا باس لە رۆڵی رێكخراوەكان لە جێبەجێكردنی بڕیاری ١٣٢٥ و پلانی هەرێمی كوردستان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەو شێوازی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن و پلانی كاری داهاتوو كرا.
لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەدا د. خانزاد ئەحمەد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دووپاتی كردەوە "هەوڵ و كۆششەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن بۆ گەشەپێدانی رەوشی خانمان لە هەموو رووێكەوە."
هەروەها گوتی  "بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی بڕیاری ١٣٢٥ و پلانی ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش، بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان."