ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و هه‌ردوو ڕێكخراوی (women for women international) و (GIZ) یاداشتێکی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ۲۳ی حوزه‌یرانی ۲۰۲۲، به ئاماده‌بوونی د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئارام شاكرام به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌رێمی كوردستانی ڕێكخراوی (women for women international ) ی نێوده‌وڵه‌تی و سوزان لیشویس به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی به‌هێزكردنی به‌شداری ئافره‌تان له پرۆسه‌ی چاكسازی و ئاشتی له عێراق، یاداشتنامه‌ی له‌یه‌كگه‌یشتن له نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو ڕێكخراوی (women for women international) و (GIZ)ی ئه‌ڵمانی واژۆ كرا، به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و كار‌و چالاكیی هاوبه‌ش له پڕۆژه‌ی "به‌هێزكردنی به‌شداری خانمان له پرۆسه‌ی چاكسازیی و ئاشتیدا" .
له په‌راوێزی واژۆكردنی یاداشتنامه‌كه‌دا، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی بۆ خستنه‌ڕووی گرنگی ئه‌م پڕۆژه‌یه، به‌ڕێوه‌چوو، كه چه‌ندین بابه‌تی گرنگی وه‌ك پشتگیریی و به‌هێزكردنی خانمان له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و كه‌رتی گشتی له چوارچێوه‌ی بڕیاری ژماره ۱۳۲٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و په‌ره‌پێدانی به‌كارهێنانی ئامرازی نوێی دیجیتاڵی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌شداریی زیاتری خانمان له پرۆسه‌ی ئاشتی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌خۆ ده‌گرێت.