د. خانزاد ئه‌حمه‌د: هه‌وڵی گه‌شه‌پێدان و تواناسازیی خانمان ده‌ده‌ین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی گه‌شه‌پێدانی خانمان له هه‌رێمی كوردستاندا، د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان ، پێشوازی له جێفری تیۆدۆر به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شه‌پێدان له باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
پرسی گه‌شه‌پێدان و تواناداریی ئابووری خانمان له هه‌رێمی كوردستان خرایه به‌رباس و ئه‌و ئاسته‌نگ و پێشێلكاریانه‌ش خرانه‌ڕوو كه ڕووبه‌ڕووی خانمانی كارساز ده‌بنه‌وه.
له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا پرسی گه‌شه‌پێدانی ئابووری خانمانی په‌نابه‌ر و ئاواره له كه‌مپه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كاندا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، دووپاتیكرده‌وه له گشت بواره‌كاندا ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خ به هێنانه‌دی سه‌رجه‌م ماف و خواسته‌كانی خانمان ده‌دات، ڕۆڵ و پێگه‌ی ژنان له گشت بواره‌كاندا له‌به‌رچاوگیراوه و هه‌میشه هه‌وڵی گه‌شه‌پێدان و تواناسازیی خانمان ده‌ده‌ین، به‌تایبه‌تی له لایه‌نی ئابووری و پشت به‌ستنیان به سه‌رچاوه‌ی دارایی سه‌ربه‌خۆ.