كۆبوونەوەی بۆردی ١٣٢٥ ی هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ جێبەجێكردن له ههولێر بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی سێكسی لەكاتی ململانێ چهكدارییهكاندا، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی بۆردی ١٣٢٥ لە هەرێمی كوردستان، د. خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، دینا زۆربا نوێنەری UN-Women لە عێراق و یەمەن، رۆژی یەكشەممە ١٩ ی حوزهیرانی ٢٠٢٢، كۆبوونەوەی بۆردی ١٣٢٥ ی هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ جێبەجێكردن، پلانی ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش له ههولێر، بەڕێوەچوو.
د.خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان گرنگی پلانهكهی خستهڕوو، بۆ ئهوهی ئاوڕێكی جددی له كچان و ژنانی ڕزگاربوو بدرێتهوه و كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی هاوكاربن و حكومهتی عێراقی فیدراڵ بهرپرسیاریهتی خۆی جێبهجێ بكات بۆ سهرخستنی ئهم پلانه.
دواتر ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی بۆردی ١٣٢٥ لە هەرێمی كوردستان، باسی لە گرنگی جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی بڕیاری ١٣٢٥ لە هەرێمی كوردستان و هەوڵ و كۆششەكانی حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە كرد له بهرژهوهندی ڕزگاربوواندا. ههروهها سوپاسی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدانی كرد، كە لە ماوەیەكی گونجاودا توانیان ئەكشن پلانی خۆیان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ١٣٢٥ ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش، ڕابگەیەنن و بەهاوكاری ڕێكخراوەكان و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان جێبەجێ بكرێت.
لە تەوەرێكی تری وتەكانیدا وەزیری ناوخۆ گوتی: داوامان لە وڵاتان و کونسوڵخانەکان و حکومەتی فیدراڵ کردووە هاوکاربن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگالدا، پێویستە لە چوارچێوەی هۆڵی کۆنفرانس و پڕۆژەکان دەربچین و بچینە بواری کرداری و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق و لایەنەکانی دیکە بەو خەڵکەیان دابوو بەسەربەرزی بگەڕێنەوە زێدی باب و باپیرانیان، بە تایبەتی لە شنگال، کە زیاتر لە ههشت ساڵە خهڵكهكهی لە کەمپەکان دەژین.