هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی باڵای خانمان و وەزارەتی ڕۆشنبیریی تاوتوێ كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د.خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی شاندێكی ئەنجومەن، سەردانی وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی كرد و لەلایەن د. سالار عوسمان بریكاری وەزارەت پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا، د. خانزاد ئەحمەد، ئاماژەی بۆ گرنگی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی باڵای خانمان و وەزارەتی ڕۆشنبیریی كرد لە بوارەكانی گەشەپێدانی ڕۆشنبیریی و كلتووریی و وەرزشی و پەرەپێدانی تواناكانی لاوان بە گشتی و، كچان بە تایبەتی.
لەلایەن خۆیەوە بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیریی، ئەرك و ڕۆڵی ئەنجومەنی باڵای خانمانی بەرز نرخاند و هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەردوولای لەسەرجەم بوارەكاندا بە پێویستزانی.
ههر له دیدارهكهدا، چهند پڕۆژهیهكی هاوبهش له بواری ئهدهبی و ڕۆشنبیریی و وهرزشی بۆ خانمانی كوردستان، خرانه بهرباس.