وۆرکشۆپێك ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی مامەڵەکردن لەگەڵ گێچەڵی سێکسی لە شوێنی کاردا به‌ڕێوه چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژانی 16 – 18ی ئایاری 2022 بە ئامادەبوونی د. خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و ئەنیت شویتزكا راوێژكاری جۆری كۆمەڵایەتی و مافەكانی مرۆڤ لە دەستەی ڕاوێژکاريی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق و نوێنەری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان، كار و چالاكییەكانی وۆركشۆپی "مامەڵەکردن لەگەڵ گێچەڵیی سێکسی لە شوێنی کاردا" لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و دەستەی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق، بەڕێوەچوو.
ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان له وته‌یه‌كدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له ڕووانگه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی مافی خانمان و هه‌میشه له هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی خانمان بووه له گشت بواره‌كاندا، بۆیه هه‌میشه گشت شێوازه‌كانی توندوتیژیی و گێچه‌ڵی سێكسی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه ، پێویسته ژینگه‌یه‌كی ئارام و له‌بار و ته‌ندروست و دوور له توندوتیژیی بۆ خانمان له شوێنه‌كانی كاركردنیاندا فه‌راهه‌م بكرێت و دووربێت له گشت شێوازه‌كانی توندوتیژیی و زه‌بر و هه‌ڵسوكه‌وتی نادروست و پێوه‌ره‌كانی كاركردن له ڕووانگه‌ی پاراستنی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی جێنده‌ریی ڕه‌چاو بكرێت.
وۆركشۆپەكه ماوەی سێ ڕۆژی خایاند و تیایدا چەندین بابەتی پەیوەست بە گێچەڵی سێکسی لە شوێنی کار و ڕەنگدانەوەی لەسەر پێشێلکردنی سنوورە تاکە کەسییەکان بە مەبەستی خراپ بەکارهێنانی پێکهاتەیی و فۆرمەكانی خرانه‌ڕوو.
لە كۆتاییدا، لەلایەن ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و ڕاوێژكاری جۆری كۆمەڵایەتی و مافەكانی مرۆڤ لە دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەورووپا لە عێراق، بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی وۆركشۆپەكە دابەش كرا.
لە كۆتاییدا، لەلایەن ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و ڕاوێژكاری جۆری كۆمەڵایەتی و مافەكانی مرۆڤ لە دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەورووپا لە عێراق، بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی وۆركشۆپەكە دابەش كرا.