هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پلانی نیشتمانیی "ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش" تاووتوێ کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- به مه‌به‌ستی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ تاووتوێكردنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ١٣٢٥ ی ئەنجوومەنی ئاسایش و پلانی نیشتمانیی "ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش"، كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ماهه‌نگی لە نێوان ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تواناسازیی ئافره‌تان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بەڕێوەچوو.
به ئاماده‌بوونی د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، له دامەزراوەكانی هه‌ردوو حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ماهه‌نگی لە هەولێر بەڕێوەچوو.
له‌م كۆبوونه‌وانەدا، هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجوومەنی ئاسایش و پلانی نیشتمانیی "ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش" و ئالنگارییه‌كان و هەڵسەنگاندنی هەنگاوەكان، له‌گه‌ڵ تاووتوێكردنی پلانی داهاتوو خرانەڕوو.