ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و نووسینگه‌ی باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دا تاووتوێی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325ى ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیان كرد
ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ولێری باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دا له عێراق، هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325ى ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیان تاووتوێ كرد، له دیدارێكدا،د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و دان باربه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ولێری باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دا له عێراق، باسیان له هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325ى ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و پلانی ئافره‌ت، ئاشتی و ئاسایش كرد.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، د. خانزاد ئه‌حمه‌د، وێڕای سوپاسكردنی هاوكاریی به‌رده‌وامی گه‌ل و حكومه‌تی كه‌نه‌دا بۆ پاڵپشتیی به‌رده‌وامیان بۆ ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مافه‌كانی خانمانه‌وه هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، پاڵپشتیی كه‌نه‌دای به پێویست زانی بۆ سه‌رخستن و چاره‌سه‌ركردنی ئالنگارییه‌كان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنێكی تۆكمه‌تری پلانی ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش و بڕیاری 1325ى ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان.
دان باربه‌ر، پاڵپشتیی كه‌نه‌دای بۆ گه‌شه‌پێدانی خانمانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.