به‌رپرسی دۆسیه‌ی مافەکانی ئافرەت له ئاژانسی UNAMI سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان ده‌كات
![](/media/21746/1-66.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133373457490000000)
د.خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، لەگەڵ میشێل كیمانزی به‌رپرسی دۆسیه‌ی مافەکانی ئافرەت له ئۆفیسی مافی مرۆڤ له ئاژانسی UNAMI سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان و شاندی یاوه‌ری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی بواری یەکسانی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ‌کران.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، روانگە و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ نێردەی یونامی روونکردەەوە و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە پاراستن و گەشەپێدانی ئافرەتان و لەسەر ئەو رێچکەیەش بەردەوام دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پلانی ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لە بواری یەکسانی کرا و جەخت لە سه‌ر هەماهەنگی و هاوکاری نێوان دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و ئاژانسه‌كانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کرایەوە.