Skip to the content

بۆردی هەرێمی کوردستان تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری ١٣٢٥ کۆبووەوە

به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و پلانی (ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش) تایبه‌ت به‌ سنووری پارێزگای دهۆك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریی ئه‌نجامدرا. 
به‌ سه‌رپه‌رشتی د.خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، كۆبوونه‌وه‌ی بۆردی هەرێمی کوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، و پلانی (ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش) ، به‌ڕێوه‌چوو.
 
ئه‌ندامانی بۆردی جێبه‌جێكردنی‌ پلانه‌كه‌ له‌ پارێزگای دهۆك، پێكهاتبوون له‌ نوێنه‌رانی فه‌رمانگه‌ و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و تیایدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چالاكییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردوو کرا و پلان بۆ وه‌رزی نوێی كارو چالاكییه‌كان دانرا.