ته‌ندروستیی خانمان و میكانیزمی كاری هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاووتوێ کرا
بۆ داڕشتنی پلان و میكانیزمی كاركردن له نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠ ی ئابی ٢٠٢٣، د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كرد، له لایه‌ن د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان پێشوازیی لێ كرا.
له دیدارێكدا پلان و پرۆژه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو لا له بواره‌كانی ته‌ندروستیی ژنان و كچان و میكانیزمی كاری هاوبه‌ش بۆ وه‌رزی نوێی چالاكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا به هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، سوپاسی هه‌ڵوێستی وه‌زیری ته‌ندروستیی كرد، كه هه‌میشه هاوكار و پاڵپشته بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه و پلانه هاوبه‌شه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی خانمانی كوردستاندا.
له به‌رانبه‌ریشدا د. سامان به‌رزنجی، ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانی به‌رز نرخاند له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدان و تواناسازیی خانماندا.