ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان پێشوازیی له شاندی ڕێكخراوی ژین‌دا کرد
![](/media/19864/001.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133291360500000000)
له دیدارێكدا له نێوان ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و سه‌رۆكی ڕێكخراوی ژین‌دا، ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له چه‌سپاندنی یه‌كسانیی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رز نرخێنرا.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، پێشوازیی له چیمه‌ن ڕه‌شید، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ژین‌دا له پارێزگای دهۆك و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، پشتیوانیی خۆی بۆ كار و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه له بواره‌كانی مافه‌كانی خانمان و گه‌شه‌پێدان و پرسی یه‌كسانیی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و بەهێزکردن و تواناسازیی خانمان دووپات کردەوە كه له سنووری پارێزگای دهۆك چالاكییه‌كانی بەڕێوە دەبات.

د. خانزاد ئه‌حمه‌د ڕۆلی ڕێكخراوی ژین‌دا و سه‌رجه‌م ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه چالاكه‌كانی به‌رز نرخاند، كه هه‌میشه پاڵپشت و جێبه‌جێكاری ئه‌و ستراتیژ و پلانانه‌ن كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داده‌ڕێژرێن.