به‌شداریی كارای خانمان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گرنگیی زیادكردنی ڕێژه‌ی ژنان له ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران تاووتوێ کرا
به مه‌به‌ستی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی، د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان كرد و له لایه‌ن هه‌ندرێن محه‌مه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆمیسیۆن پێشوازی لێ كرا.
له دیدارێكدا چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به به‌شداریی كارای خانمان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گرنگیی زیادكردنی ڕێژه‌ی ژنان له ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاراندا و چه‌ند پرسێكی تر خرانه به‌ر باس.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ گرنگیی به‌شداریی كارای خانمان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دانانی ژمارەیه‌ك كۆمیسیاری ئافره‌ت له ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاراندا کرد.
له تهوهرەیەكی تری دیداره‌كه‌دا، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، داوای كرد ڕێژه‌ی چاودێرانی ئافره‌ت له پرۆسه‌ی چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زیاد بكرێت.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د، ڕۆڵی خانمانی كوردستانی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رز نرخاند؛ پاڵپشتیی خۆی بۆ داواكارییه‌كانی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان دووپات كرده‌وه. بڕیاریش وایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا درێژه‌ی پێ بدرێت.