یۆنامی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان به‌شداریی خانمانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان تاووتوێ کرد
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، پێشوازیی له ئایدا مۆیما، ڕاوێژکاری باڵای جێندەر له یەکەی جێندەریی نێرده‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی) كرد.
له دیدارێكدا چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به به‌شداریی كارای ژنان له‌م پرۆسه دیموكراتییهدا خرانه به‌ر باس.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ گرنگیی جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو ستوونی به‌شداریكردن و پێش‌گرتن له پلانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ١٣٢٥ی (ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش) كرد، به تایبه‌تییش له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستاندا.
ئایدا موێما پاڵپشتیی یۆنامی بۆ مافه یاساییه‌كانی ژنان، به شداریى سياسيی كارای خانمانی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
بڕیاریش وایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، چه‌ند چالاكییه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا، بە تایبه‌ت هۆشیاریی ده‌نگده‌ر و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌گشتی و ڕۆلی خانمان له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت.