قایمقامی قەزای عەنکاوە ئه‌رك و ڕۆلی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان بۆ پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان به‌رز ده‌نرخێنێت
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 3ی ئه‌یلوولی 2023، د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، به یاوه‌ریی شاندێكی ئه‌نجومه‌ن، سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای عهنكاوەی كرد، له لایه‌ن ڕامی نووری عۆدیش، قایمقامی قەزا و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی عه‌نكاوە پێشوازیی لێ كرا.
لە دیدارێكدا، د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ی بۆ گرنگیی قه‌زای عه‌نكاوە كرد كه هه‌میشه لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان بووه بۆ پێكهاته جیاجیاكان، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی لەبارەی پێكهاته و چۆنیەتیی کارکردنی ئەنجومەنی باڵای خانمان، پلان و پرۆگرامەکانی بۆ ڕامی نووری عۆدیش خستە ڕوو.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پته‌وكردنی په‌یوەندی و هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و قه‌زاكه، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی پەیوەندییان بە پرسەكانی ئافرەتانەوە هەیە، هه‌روه‌ها پاراستنی مافه‌كانی خانمان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاسته‌نگ و ئالنگارییانه‌ی كه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه ده‌بنه‌وه له سنووری قه‌زاكه‌دا.
قایمقامی قەزای عەنکاوا، ده‌ستخۆشی له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی ئه‌نجومه‌ن كرد بۆ پاراستنی مافه‌كانی خانمان و پاڵپشتیی تەواوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و یه‌كه ئیدارییه‌كانی بۆ هەماهەنگی و ئاسانکاری لە پێناو سەرخستنی کارەکانی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان دووپات کردەوە.