پرسی بهشداريكردنی خانمانی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا تاووتوێ كرا
ئه‌مینداری گشتيی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، پێشوازی له شاندێكی باڵای نێرده‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) كرد، كه پێكهاتبوو له كاڵاودیۆ كاردینی، یاریده‌ده‌ری نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان، فرانك ریڤیلیتۆ، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یونامی له هه‌رێمی كوردستان، كریستین مو‌سا، یاریده‌ده‌ری تایبه‌تيی نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، و ئایدا موێما، ڕاوێژکاری باڵای جێندەر له نێرده‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق .
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ی بۆ گرنگيی جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو كۆڵه‌گه‌ی به‌شداریكردن و پێش‌گرتن له پلانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325 (ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش) كرد، به تایبه‌ت له پرسی به‌شداريی خانمان له گشت سێكته‌ره‌كان و له پرۆسه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
كاڵاودیۆ كاردینی پاڵپشتيی یونامی بۆ مافه سیاسی و یاساییه‌كانی خانمان و به‌شداريى كارای ژنان له سياسه‌تدا دووپات كرده‌وه، و باس له پلانی چالاكيی هاوبه‌ش، تایبه‌ت به پرسی به‌شداريی خانمان له سیاسه‌ت و ڕۆلیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا، گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
ئه‌مینداری گشتيی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، دووپاتی كرده‌وه "پێویسته خانمانی كاندید له كاتی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، پارێزراو بن له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، یونامی هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ پاراستنی كاندیده‌كان و به‌شداريی زیاتری خانمان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا."
دواتر شاندی ی,نامی به ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتيی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی تایبه‌ت به پرسی خانمان كۆبوونه‌وه.