كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگيی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و فه‌رمانگه‌ی نیشتمانيی ئافره‌تانی عێراقی به‌ڕێوه چوو

له ماوه‌ی ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٨ و ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤، به ئاماده‌بوونی خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتيی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و یوسرا كه‌ریم موحسین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيی فه‌رمانگه‌ی نیشتمانيی ئافره‌تانی عێراقی فیدراڵ و ئه‌جای مادیوالی، به‌رپرسی ئاژانسی (UN-WOMEN) له عێراق و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگيی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و فه‌رمانگه‌ی نیشتمانيی ئافره‌تانی عێراقی فیدراڵ به چاودێريی ئاژانسی (UN-WOMEN)، له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پلانه ستراتیژییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و پلانی سێیه‌می جێبه‌جێكردنی بڕیاری (١٣٢٥)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش)، له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو خرانه به‌رباس.