پرسی به‌شداريی خانمان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان تاووتوێ ده‌كرێت
ڕۆژى سێشه‌ممه ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤، د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتيی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، پێشوازى له کلاودیۆ کۆردۆنی، جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتيی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
ئه‌مینداری گشتيی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتيی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هاوکاريی هەڵبژاردن، پرسی به‌شداری خانمانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان تاووتوێ كرد.
جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتيی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پاڵپشتيی یۆنامی بۆ مافه یاساییه‌كانی خانمان، به‌شداريى كارای خانمان له سياسه‌ت و هه‌ڵبژاردندا دووپات كرده‌وه. بڕیاریشه چه‌ند چالاكییه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا، تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌رك و ڕۆلی خانمان له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت.