له دهۆك کۆنفرانسێك له‌باره‌ى 'ڕۆڵی خانمان له پاراستنی کەشوهەوا' به‌ڕێوه چوو
ڕۆژى دووشه‌ممه 26ی شوباتی 2024، له پارێزگای دهۆك به ئاماده‌بوونی د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتيی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی لۆتۆس فلاوه‌رز و كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، کۆنفرانسی ڕۆڵی خانمان له پاراستنی کەشوهەوا به‌ڕێوه چوو.
د.خانزاد ئه‌حمه‌د به نوێنه‌رایه‌تيی حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و دووپاتی كرده‌وه: "کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش هەستیان پێ دەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانيش زۆر بەباشی هەستی بەم مەترسییە کردووە و هەنگاو بەرەو داڕشتنى پرۆگرامی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی دەنێت، ئێمەش لەسەر ئاستی باڵا کار بۆ جێکردنەوەی ڕوانگە و داخوازییەکانی ئافرەتان لە سیاسەت و پرۆگرام و دەستپێشخەرییەکانی حکومەتدا دەکەين. وەک هەمووتان دەزانن، ئەمە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام لە ئێستا دەرفەت هەیە و ئێمەش دەمانەوێت لەو دەرفەتە کەڵک وەربگرین و دەستپێشخەرییەکان بە جێکردنەوەی ڕوانگەی جێندەری ڕەنگڕێژ بکەین. گۆڕانی کەشوهەوا دەتوانێت کاریگەريی قووڵ و چەندلایەنە لەسەر ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش دانبێت، لاوازییەکانی ئێستا زیاتر دەکات و به‌ربه‌ستى نوێش دێنێتە گۆڕێ.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه: "پێویسته بهرهنگاريی ئه‌و توندوتیژیانه ببینه‌وه كه به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ڕووبه‌ڕووی خانمان ده‌بنه‌وه."
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بایه‌خێكی به‌رچاو به‌م پرسه گرنگه ده‌دات و له‌سه‌ر ئاستی باڵا ڕاوێژكارێكی باڵای بۆ پاراستنی ژینگه و كه‌شوهه‌وا و مافه‌كانی مرۆڤ داناوه.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر پلانی ئافره‌ت، ئاشتی و ئاسایش، پێویستی بە ڕێبازێکی گشتگیر و هەستیار بە جێندەر هەیە. داڕێژەرانی سیاسەت و ڕێکخراوەکان، پێویستە لاوازییە تایبەتەکانی خانمان لە دەستپێشخەرییەکانی پەیوەست بە کەشوهەوادا لەبەر چاو بگرن و دیدگاکانیان بخەنە ناو ستراتیژییەکانی خۆگونجاندن و خۆڕاگرییەوە."
هه‌روه‌ها گوتى: هیوادارم لەم کۆنفرانسەدا بە باشی شرۆڤەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بکەن و لەگەڵ ئاڵوگۆڕی بیروڕاو ئەزموون، چارەسەری ڕاستەقینەش بخەنە ڕوو. هاوکات ئەوەش لەبیر نەکەن کە پرسی گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر کۆمەڵگه هەیە، بۆیە دەکرێت لە چارەسەریشدا، هەمووان ڕۆڵیان هەبێت. هەروەها لەسەر ئاستی دامەزراوەییش، وەک ڕێکخراو، حکومەت و کەرتی تایبەت، و لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانیش هەمووان پێویستە ڕۆڵیان لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم پرسەدا هەبێت.