Skip to the content

ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری چێک دەکات

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ١٧ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٤، د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، پێشوازی لە کارێل کۆرتانێك، کونسوڵی گشتیی کۆماری چێك لە هەرێمی کوردستان کرد.

له‌ دیدارێكدا پلانی كاری ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان بۆ ساڵی نوێی٢٠٢٤ خرانه‌ به‌رباس و كونسوڵی گشتی چیك رۆلی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدانی به‌رزنرخاند له‌ پاڵپشتیكردنی خانمان به‌گشتی، و كچان و ژنانی ئێزدی و پێكهاته‌كانی تر به‌ تایبه‌تی.

‌ د. خانزاد ئه‌حمه‌د رۆلی گه‌ل و حكومه‌تی كۆماری چیكی به‌رزنرخاند له‌ هاوكاری به‌رده‌ومیان بۆ كچان و ژنانی ئێزدیی و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تر .

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا پرۆگرامه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا بۆ ساڵی نوێ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراو پرۆگرامی هاوبه‌شی هه‌ردوولا بۆ گه‌شه‌پێدان و تواناسازیی ئابووری خانمان خرایه‌ به‌رباس.