شه‌شه‌مین كۆنفرانسی "لالش بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان" به‌ڕێوه چوو
به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌رپرسی حكومی، كونسولی گشتی و نوێنه‌ری ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ناوخۆییه‌كان، شه‌شه‌مین كۆنفرانسی "لالش بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان"، له ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٤، له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتيی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، له گوتاری ليژنەی ئامادەکاريی شه‌شه‌مین كۆنفرانسی لالش بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان دووپاتی كرده‌وه كه: "ئامانج لە گرێدانی ئه‌م کۆنفرانسه ئەوەیە تیشک بخاتە سەر ڕەوشی ڕزگاربووانی توندوتیژی، لەسەر بنەمای ڕه‌گه‌ز و ئەو توندوتیژییە سێکسییەی وەک چەکێک لە دژی کۆمەڵگه‌ی کوردستان بەگشتی و پێڕەوکارانی ئایینی ئێزدی بەکارهێنرا. هاوکات دەمانەوێت بزانین، دواى ده ساڵ لە جینۆساید، ڕەوشی شنگال و دەوروبەری، ڕەوشی ڕزگاربووان، ڕەوشی تاکەکان و کۆمەڵگە بەگشتی چۆنە. ئایا لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیویانە زەمینەیەکی لەبار بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژیی دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستيی داعش بڕه‌خسێنن، كه سەربەرزانە بۆ زێدی باوانيان بگه‌ڕێنه‌وه. بۆچی ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ ناکرێت. ئەگەر نایانەوێت جێبەجێی بکەن، جێگره‌وه‌يان چییە. ئایا بەیاننامە بێ ناوەرۆک و بێ دیراسەکراوەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانە. ئایا حکومەتی فیدراڵ کە به‌رده‌وام لە ڕێگەی ئەم وەزارەتەوە فەرمانێک دەردەکات و داوای گەڕانەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان دەکات بۆ شنگال، توانیویەتی لە بواری ئەمنی، سیاسی، یاسایی، ئابووری، سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتییەوە، زەمینەیەکی وەها ساز بکات، بۆ ئەوەی تاکی ڕزگاربوو، خێزان و بە گشتی کۆمەڵگەی ئێزدی بە سەربەرزانە و بێ هیچ گرفت و دوودڵییەک بگەڕێنەوە."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد; ئەنجومەنی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، وەک دامەزراوەیەکی حکوميی پەیوەندیدار، پرسی خانمانی ڕزگاربووی دەستی تیرۆری داعشی، خستووەتە ناو پلانی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش (١٣٢٥) و لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، کار بۆ پێش‌گرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو کارەساتە دەكات.