ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی پرۆگرام و پلانی كاری هاوبه‌شی نێوانیان تاووتوێ ده‌كه‌ن
![](/media/27116/2.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133615544760000000)
ڕۆژى پێنجشه‌ممه ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤، خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتيی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، پێشوازی له ڕیچارد ئه‌بولنور، نوێنه‌ری بانكی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شاندێكی یاوه‌ری كرد. له دیدارێكدا، پرۆگرام و پلانی كاری هاوبه‌ش و چالاكییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
له ته‌وه‌رێكی ديكه‌ى دیداره‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگيی نێوان هه‌ردوولا كرا، به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان و تواناسازیی ئابووريی خانمان له هه‌رێمی كوردستان.