كونسولخانه‌ی گشتیی ئه‌مەریكا و ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، پێشوازی له ستیڤن بیتنه‌ر، كونسولی گشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا، به یاوه‌ری پامێلا هاك، جێگری كونسولی گشتی، دانیال دۆلان، به‌رپرسی دۆسیه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، یاسمین ئه‌لتائی، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی دۆسیه‌ی كاروباری سیاسیی كونسولخانه‌كه كرد.
سه‌ره‌تا د. خانزاد ئه‌حمه‌د، پوخته‌یه‌كی لەبارەی ئەرک و ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان خستەڕوو، به تایبه‌تی له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی خانمان و داڕشتنى سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندییان به مافه‌كانی خانمانەوە هه‌یه. هه‌روه‌ها پلانی چوارساڵه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی خانمان لە سەرتاسەری کوردستان و مافی خانمانی پێكهاته‌كان و بایه‌خدان به پرسی خانمان له كه‌مپه‌كاندا خرانه به‌رباس.
د. خانزاد، گرنگی فراوانبوونی ئاسۆی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی هەردوولای بە پێویست زانی، به‌تایبه‌تی بۆ گشتاندنی یەکسانی لە سەرجەم ئۆرگانەکانی حکومەت، هەروەها جێبه‌جێكردنی پلانی ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش-ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان له هه‌رێمی كوردستاندا.
له به‌رانبه‌ردا كونسولی گشتیی ئه‌مەریكا لە هەرێمی کوردستان، پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی پرسی خانمان و دامودەزگەکانی پەیوەست بە خانمانەوە دەربڕی و هیوای خواست کە لە داهاتوودا لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لە سەر ئەو پرسە بکەن.