لیژنەیەکی باڵا کار بۆ پاراستنی خانمانی کاندید لە هەڵبژاردندا دەکات
لیژنەیەکی باڵا کە لە ئەنجومەنی باڵای خانمان و چەند وەزارەت و دەزگایەکی دیکەی پەیوەندیدار پێک هاتووە، کار بۆ پاراستنی خانمانی کاندید لە هەڵبژاردندا دەکەن.
لە بەیاننامەیەکدا کە لیژنەکە بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە: "زۆرجار کاندیدە ئافرەتەکان ڕووبەڕووی هەڕەشە و هەراسانکردن و توندوتیژییەکی بەرچاو دەبنەوە، کە ڕێگری له بەشداریکردنیان و تێكڕای پرۆسه‌ی دیموکراسی دەکات. به مه‌به‌ستی دڵنیابوون لە پاراستنی کاندیدانی ئافرەت له كاتی بانگه‌شه‌دا له میدیاكان و سۆشیال‌میدیا و پاراستنیان له ناوزڕاندن و ڕه‌خساندنی ژینگەیەکی ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت و پاڵپشت بۆ بەشداریکردنی سیاسی خانمان، کار بۆ ڕێوشوێن و سیاسەتی پاراستنی كاندیدانی ئافره‌ت، هەڵسەنگاندن و کەمکردنەوەی ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی کاندیدی ئافرەت دەبنەوە دەکەین، ئەوەش بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری و داکۆکیکردن لە کاندیدی ئافرەت، هه‌روه‌ها هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی هەمەلایەنە."
لیژنەکە پێک هاتووە لە ئەنجومەنی باڵای خانمان، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، نواینەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێكخراوە ناحكومییەكانی شارەزا لە بواری هەڵبژاردن، هه‌ردوو سەندیکای پارێزەران و رۆژنامەنووسان.
هاوکات بۆ مەبەستی سکاڵاکردنیش، هێڵی گه‌رمی 119 و ژووری ئۆپەراسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان بە ژمارە 07508018982 دابین کراوە.