ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا کرد

ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی نیسانی ٢٠٢٥، خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، پێشوازی له فیۆنا هیدسۆن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و شاندی یاوه‌ری کرد.
له دیداره‌كه‌دا پرسی گه‌شه‌پێدانی خانمان، بەشداریی سیاسی و پلانی ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش له دیداری نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و شاندی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی خانمان له هه‌رێمی كوردستان و پرسی تواناسازیی خانمان و سه‌رجه‌م بواره‌كانی گه‌شه‌پێدان خرانه به‌رباس، ئه‌و ئاسته‌نگ و ئالنگارییانه‌ش خرانه‌ڕوو كه ڕووبه‌ڕووی خانمان ده‌بنه‌وه له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا.