ئه‌مینداری گشتيی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان پێشوازی له شاندێكی شاره‌وانيی پاریس كرد
ڕۆژى پێنجشه‌ممه ٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٥، د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتيی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، پێشوازی له شاندێكی شاره‌وانيی پاریس كرد.
له ديداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى دۆستايه‌تيى مێژوويى نێوان هه‌ر دوو گه‌لى كورد و فه‌ره‌نسا كرا، هه‌روه‌ها دووپات له به‌هێزكردنى په‌يوه‌نديى خانمانى ئه‌و دوو گه‌له كرايه‌وه.
شاندی فه‌ره‌نسا خۆشحاڵیى خۆيان به به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی خانمانی كوردستان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له بواره جیا جیاكان به‌ده‌ستهاتوون ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگيی هه‌ردوولا له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی خانمان و ئه‌نجامدانی كار و چالاكيی هاوبه‌ش له داهاتوودا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.