شاندێکی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدانی کرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، د.خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، پێشوازی لە یاریده‌ده‌ری باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق ڕۆبن میڵتۆن، لێلی ڕۆز به‌رپرسی دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ لە باڵیۆزخانەكه کرد.
له دیداره‌كه‌دا پرۆگرامه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا بۆ گه‌شه‌پێدان و تواناسازی و به‌شداریی سیاسیی خانمان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و پوخته‌ی پلانی كاری ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، بۆ ساڵی نوێی 2026 خرایه به‌رباس.
دواتر شاندی به‌ریتانیا ڕۆلی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانی به‌رزنرخاند، له پاڵپشتیكردنی خانمان و بواره‌كانی سه‌ركردایه‌تی و به‌شداریی سیاسیی خانمانی كوردستان و پاڵپشتیی خۆی بۆ خانمانی كوردستان دووپات کردەوە؛ هەروەها هاوكار ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی پلانی (ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش) له عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان.