باڵوێزی كۆماری فلیپین له عێراق سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گەشەپێدانی کرد
له دیدارێكدا، د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، چارلی پاكانیا مانانجان باڵوێزی كۆماری فلیپین له عێراق، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان دووپات كرده‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 17ی تشرینی دووه‌می 2025، باڵوێزی كۆماری فلیپین له عێراق، به‌شداریكردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدانی له كۆنفرانسی مانێلا، كه به دروشمی (له چەقی گفتوگۆیەکی بەهێزدا بۆ بنیاتنانی ئاشتیی جیهانی) به‌ڕێوه‌چوو، ڕۆل و پێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدانی به‌رزنرخاند.
چارلی پاكانیا مانانجان، ئاماژه‌ی بۆ پرسی یه‌كسانی له وڵاته‌كه‌ی كرد، كه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا له ئاستێكی به‌رزدایه و پێشه‌نگیشه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا؛ هەروەها پاڵپشتیی خۆی بۆ یه‌كسانی و مافه ڕه‌واكانی خانمان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا د. خانزاد ئه‌حمه‌د ده‌ستخۆشی له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی كۆماری فلیپین كرد، له بواری یه‌كسانی و پاراستنی مافه‌كانی خانماندا.
شایانی باسه، به‌م دواییه له مانێلای پایته‌ختی فلیپین، ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، بەشداری لە کۆنفراسی نێودەوڵەتیی پلانی (ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش) (WPS) کرد، جەخت لەسەر بەهای هاوکاریی جیهانی كرایه‌وه. هه‌روه‌ها تیشک خرایه سەر ئەوەی خانمان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ململانێ له جیهاندا، چۆن دەتوانن ڕێگاکان بۆ خۆڕاگریی و ئاشتیی بەردەوام ڕۆشن بكه‌نه‌وه.