ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و وەزیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێگه و ڕۆڵی ئافره‌تیان له میدیا و سۆشیال میدیا تاووتوێ کرد
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، بە ئامادەبوونی د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، زه‌كیه سه‌ید ساڵح بریكاری وه‌زاره‌ت، كوێستان محه‌ممه‌د وەزیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، پێگه و ڕۆڵی ئافره‌ت له میدیا و سۆشیال میدیا، بواره‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرد تاووتوێ کرا.
وەزیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى، پاڵپشتیی خۆی بۆ بواره‌كانی یه‌كسانی له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه؛ هه‌روه‌ها ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدانی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند و ته‌واوی پاڵپشتیی خۆی بۆ بواره‌كانی یه‌كسانی و مافه ڕه‌واكانی خانمانی كوردستان دووپات كرده‌وه.