كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەڕێوە چوو
بۆ درێژه‌دان به هاوكاری و هه‌ماهەنگی، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ڕۆڵ و پێگه‌ی خانمان له میدیا و سوشیاڵ میدیادا، ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی شوباتی ٢٠٢٦، له باره‌گای سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، به‌ڕێوه چوو.
به ئاماده‌بوونی د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، ئازاد حەمەدەمین نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، جێگر و سكرتێر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست بە ڕۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌ت له میدیا و سۆشیال میدیا، گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رز نرخێندرا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانیش پاڵپشتیی خۆیان بۆ یه‌كسانی له سه‌رجه‌م بواره‌كان و پاراستنی خانمانی ڕۆژنامه‌نووس له ده‌زگا میدیاییه‌كاندا دووپات كرده‌وه.
هەروەها چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ست به ڕۆڵ و پێگه‌ی خانمان له میدیا و سۆشیاڵ میدیا، داڕشتنی پلانی ئاكاریی میدیایی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانی په‌یوه‌ست به كاری میدیایی، به جۆرێك كه ڕۆڵ و پێگه‌ی خانمان تیایدا پارێزراو بێت، گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.