راپۆرتهكانی دیلۆیت: داتا و زانیاریی پشتڕاستكراوی پرۆسهی ههناردهكردنی نهوتی ههرێم له ساڵی ٢٠١٧دا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەنجومەنی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز، داتا و زانیاریی پشتڕاستکراو له لایهن کۆمپانیای جیھانی دیلۆیت (Deloitte) دەربارەی هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوهی ساڵی ٢٠١٧ دەخاتەڕوو.
خستنەڕووی راپۆرتەکان بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیـزییە، كه بۆ هەریەک لە شەش مانگهكانی ساڵی ٢٠١٧ به جیا خراوهتهڕوو.
ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز دووپاتى دەكاتەوە كە مافی گشت هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە زانیارییان هەبێت دەربارەی ئەو ژمارە و داتایانەی سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و بەكارهێنانی ناوخۆیی و داهاتەكانی نەوت كە ئەمرِۆ پێشكەش كراون، بە تایبەتیش كە ئەو داتا و زانیارییە بڵاوکراوەنە بە شێوەیەكی فەرمی پشترِاستكراونەتەوە لەلایەن كۆمپانیایەكی وردبینیی جیهانی، ئەمەش وەك بەشێك لە هەوڵەكانى حكومەتى هەرێمی كوردستان بۆ برەودان بە شەفافیەت و لێپرسینەوە و حوكمرِانیی ڕەشید لە هەرێمی كوردستان.
ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز كاردەكات لە پێناوی دەستەبەركردنی رِاپۆرتی وردبینی دەوری لەسەر ئەم داتا و زانیارییانە بۆ بەردەم ڕای گشتی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لەڕێی هەردوو كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young).
لە خوارەوە دەتوانن بە فۆرمی (PDF) داتاکانی پشتڕاستكراوی نەوتی خاوی ههرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٧ لە چوارچێوەی راپۆرتی دیلۆیت، هەروەها پرسیار و وهڵامهكانی سهبارهت به پرۆسهی ههنارده كردنی نهوتی ههرێم بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بخوێننەوە كه بۆ روونكردنەوەی پێویست و تێگەیشتنی باشتر لە بڕگە جياوازەکانی راپۆرتی پرۆسهی ههناردهكردنی نهوت خراوهتهڕوو.
راپۆرتی دیلۆیت بۆ ساڵی ٢٠١٧
هاوپێچەکانی پەیوەندیدار