Skip to the content

راپۆرته‌كانی دیلۆیت: داتا و زانیاریی پشتڕاستكراوی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌ ساڵی ٢٠١٨دا

 

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەنجومەنی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز، داتا و زانیاریی پشتڕاستکراو له‌ لایه‌ن کۆمپانیای جیھانی كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری(Deloitte) دەربارەی هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ‌ ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٨ دەخاتەڕوو.

ئه‌م داتایه‌ راپۆرته‌كانی ساڵی ٢٠١٨ له‌ رۆژی یه‌كی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ تا ٣١ کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ به‌ خۆوه‌ ده‌گرێت.

خستنەڕووی راپۆرتەکان بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیـزییە، كه‌ بۆ هەریەک لە سێ مانگه‌كانی ساڵی ٢٠١٨ به‌ جیا خراوه‌ته‌ڕوو.

ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و فیدباكی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە هەردوو گەورە كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) بەردەوام دەبن لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە.

لە خوارەوە دەتوانن بە فۆرمی (PDF) داتاکانی پشتڕاستكراوی نەوتی خاوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە چوارچێوەی راپۆرتی دیلۆیت، هەروەها پرسیار و وه‌ڵامه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی هه‌رێم بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بخوێننەوە كه‌ بۆ روونكردنەوەی پێویست و تێگەیشتنی باشتر لە بڕگە جياوازەکانی راپۆرتی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت خراوه‌ته‌ڕوو‌.