Skip to the content

هەواڵەکان

ئەكادیمیای كوردی یادی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی كرده‌وه‌

 ڕۆژی یەكشەممە 20/2/2022 ئەكادیمیای كوردی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی خانی لە پانێڵێكدا یادی ڕۆژی زمانی دایكی بەرز ڕاگرت  و له‌م پانێڵه‌دا پێنج بابەت لە لایەن كەسانی ئەكادیمی و شارەزای زمانی كوردی  پێشكەش كرا.

سەرۆکی ئه‌كاديمياى كوردى سه‌ردانى ده‌سته‌ى ئينسكلۆپيدياى پارتى ديموكراتى كوردستانى كرد

ڕۆژى 1/2/2022، پ.د. عه‌بدولفه‌تاح بۆتانى سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى و په‌يمان جه‌لال سكرتێرى ئه‌كاديمياى كوردى و عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه‌ نووسه‌ر و ڕووناكبير، سه‌ردانى ده‌سته‌ى ئينسكلۆپيدياى پارتى ديموكراتى كوردستانیان له‌ شارۆچكه‌ى پيرمام كرد.

كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى نێوان ئه‌كاديمياى كوردى و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتیى كتێبخانه‌ گشتيیه‌كان ئه‌نجام درا

 ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 1/2/2022، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌ نێوان ئه‌كاديمياى كوردى و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتى كتێبخانه‌ گشتيیه‌كانى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرى، له‌ته‌لارى ئه‌كاديمياى كوردى به‌ڕێوه‌چوو.