Skip to the content

هەواڵەکان

سه‌رۆكى نووسينگه‌ى ڕێكخه‌رى ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردیى كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31 ی ئابى 2021، د.ديندار زێبارى سه‌رۆكى نووسينگه‌ى ڕێكخه‌رى ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردیى كرد و له‌لايه‌ن پ.د.عه‌بدولفه‌تتاح بۆتانى سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردیى پێشوازى لێكراو چه‌ند پرسێكى تايبه‌تیان تاوتوێ کرد.

ئه‌كاديمياى كوردى پرسەنامەى زاناى كورد پرۆفيسۆر كنياز ئيبراهيم ڕادەگەیەنێ

به‌داخ و په‌ژاره‌يه‌كى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دوايى پرۆفيسۆر و زاناى گه‌وره‌ى كورد ( كنياز ئيبراهيم) مان بيست، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ ئه‌كاديمياى كوردى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆى پێشكه‌ش به‌ سه‌رجه‌م نووسه‌ران و بنه‌ماڵه‌ى  خوالێخۆشبوو ده‌كات.

ئه‌كاديمياى كوردى و وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و لاوان باسيان له‌ كێشه‌ و ئاريشه‌كانى زمانى كوردى و كاروچاڵاكيى هاوبه‌ش كرد

رۆژى دووشه‌مه‌ 2/8/2021، م.حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عيد وه‌زيرى رۆشنبيرى و لاوان، سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردى كرد و له‌لايه‌ن پ.د.عه‌بدولفه‌تاح عه‌لى بۆتانى سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى به‌گه‌رمى پێشوازى  لێكرا