ئه‌كاديمياى كوردى و وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و لاوان باسيان له كێشه و ئاريشهكانى زمانى كوردى و كاروچاڵاكيى هاوبه‌ش كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژى دووشه‌مه 2/8/2021، م.حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عيد وه‌زيرى رۆشنبيرى و لاوان، له‌گه‌ڵ شاندێكى وه‌زاره‌تى رۆشنبيری سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردى كرد و له‌لايه‌ن پ.د.عه‌بدولفه‌تاح عه‌لى بۆتانى سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى و م.محه‌مه‌د حه‌مه باقى و پ.د.موحسين محه‌مه‌د حوسێن ئه‌ندامانى كارا به‌گه‌رمى پێشوازى لێكرا
سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى خۆشحاڵى خۆى بۆ ئه‌م ديدار و سه‌ردانه ده‌ربڕى، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر پرسى زمان و ڕێنووسى كوردى و چاپكردنى كتێب و كارى هاوبه‌ش له ئاينده‌دا كرده‌وه و بڕياريشيان دا له‌مه‌ودوا ناوبه‌ناو كۆبوونه‌وه و ديدارى له‌مجۆره ساز بكه‌ن.
دواتريش به‌شه‌كانى كتێبخانه و ئه‌رشيف و ده‌ستنووس و به‌ڵگه‌نامه‌كانى (ئه‌كاديمياى كوردى)يان به‌سه‌ركرده‌وه.