سه‌رۆكى نووسينگهى ڕێكخه‌رى ڕاسپارده نێودهوڵهتييهكان سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردیى كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٣١ی ئابى ٢٠٢١، د.دين‌دار زێبارى سه‌رۆكى نووسينگهى ڕێكخه‌رى ڕاسپارده نێودهوڵهتييهكان سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردیى كرد و له‌لايه‌ن پ.د.عه‌بدولفه‌تتاح بۆتانى سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردیى پێشوازى لێكراو چه‌ند پرسێكى تايبهتیان تاوتوێ کرد.
هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌ى ڕێكخه‌رى ڕاسپارده نێودهوڵهتييهكان، سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى به‌ڵگه‌نامه و كتێبخانه و ئه‌رشيفى ئه‌كاديمياى كوردى به‌سه‌ركرده‌وه .