Skip to the content

ئەکادیمیای کوردی مێژوو نوسێکی گەورەی لەدەست دا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/١٧ بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەكادیمیكار و مێژوونووسی گەورەی کورد و ئەندامی ئەكادیمیای كوردی، پرۆفیسۆر دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەد بەسەرجەم خەڵكی كوردستان ڕادەگەیەنێت. بەم بۆنە خەمناكەوە ئەكادیمیای كوردی وەك سەرجەم خەڵكی كوردستان خەمبار و ماتەمگێڕی ئەو شۆڕەسوارەی مێژووی كوردە، كە تا مێژوو مابێ ناوی ئەو هەر بە بەرزی لە ئاسمانی مێژووی كورددا دەدرەوشێتەوە. ڕاستییەكەی ئەكادیمیای كوردی بە كۆچی دوایی ئەو زانا گەورەی گەلەكەمان ، ئەستوونێكی گەورەی مێژووی لە دەست دا. ئامانج و ڕێگەتان هەمیشە بەردەوام و یادتان بەرز و پیرۆزبێ. ماڵئاوا پیاوی وشە و مێژووی كورد، ماڵئاوا مێژوونووسی گەورەی کورد، ماڵی كۆتاییتان پڕبێ لە ڕووناكی.

ئه‌كاديمياى كوردى

٢٠٢١/٣/١٧