Skip to the content

ئه‌كادیمیاى كوردى پێشوازى له‌ ته‌رمى مێژوونووس و ئه‌ندامى ئه‌كادیمیاى كوردى دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٣/٢٣ د.عه‌بدولفه‌تتاح بۆتانى سه‌رۆكى ئه‌كادیمیاى كوردى و د.نه‌جاتى عه‌بدوڵڵا جێگرى سه‌رۆكى ئه‌كادیمیاى كوردى و ئه‌ندامانى ئه‌كادیمیاى كوردى، له‌گه‌ڵ ژماریه‌كى دیكه‌ له‌ به‌رپرسان، له‌ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر پێشوازیان له‌ ته‌رمى مێژوونووسى گه‌وره‌ى كورد پرۆفیسۆر دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر كرد، كه‌ دوێنێ شه‌و له‌ ئه‌ڵمانیا گه‌ڕێندرایه‌وه‌ هه‌ولێر.

‌ بۆ زانیین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٣/٢٤، به‌ئاماده‌بوونى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌كادیمیاى كوردى ژماره‌یه‌كى دیكه‌ له‌ به‌رپرسان و رووناكبیران، ئه‌كادیمیاى كوردى ‌مه‌راسیمێكى شایسته‌ى بۆ‌ پێشوازیى له‌ ته‌رمى مێژوونووسى گه‌وره‌ى كورد (د.كه‌مال مه‌زهه‌ر) ڕێكخست.