شاندی لیژنەی كۆمەڵایەتی و كولتووریی ئەكادیمیای كوردی سەردانی زانكۆی سۆرانی كرد
![](/media/11184/1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132948327930000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی 18/4/2022، شاندی لیژنەی كۆمەڵایەتی و كولتووریی ئەكادیمیای كوردی سەردانی زانكۆی سۆرانی كرد و لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەری، هەروەها ڕاگری كۆلێژی ئاداب، سەرۆكی بەشی كۆمەڵناسی و مامۆستایان كۆبۆوە و گفتوگۆ كرا سەبارەت بە ئەنجامدانی پڕۆژە و كاری ئەكادیمیی هاوبەش.