لە ئەكادیمیای كوردی ڕۆژی شەهیدانی كوردی فەیلی بەرز ڕاگیرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە 4/4/2022 لە ئەكادیمیای كوردی، ڕێكخراوی ماڵی كوردی فەیلی یادی ڕۆژی شەهیدانی كوردی فەیلی بەرز ڕاگرت .
یادەكە بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی باڵای حكومی و حزبی و كەسایەتی فەیلی بەڕێوەچوو، چەند وتەیەك لەلایەن كەسایهتی كوردانی فەیلی پێشكەشكران و ئەم تاوانەیان بە بەشێك لە تاوانەكانی ڕژێمی بەعس لەقەڵەمدا و داوایان لەحكومەتی ناوەندیی عێراق كرد تەواوی مافەكانی كوردە فەیلیەكان مسۆگەر بكات.
دواتر یادەكە بەردەوام بوو بە نیشاندانی فیلمێكی دیكۆمێنتاری جینۆسایدی فەیلییەكان و خوێندنەوەی هۆنراوە و سروود.
لە كۆتاییشدا بەكردنەوەی پێشانگایەكی تایبەت بە وێنەی شەهیدانی كوردی فەیلی كۆتایی بە یادەكە هات .