كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى نێوان ئه‌كاديمياى كوردى و بهڕێوهبهرايهتيى گشتیى كتێبخانه گشتيیه‌كان ئه‌نجام درا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژى سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتى 1/2/2022، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌ش له نێوان ئه‌كاديمياى كوردى و بهڕێوهبهرايهتيى گشتى كتێبخانه گشتيیه‌كانى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرى، له ته‌لارى ئه‌كاديمياى كوردى به‌ڕێوه چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگى بۆ چاككردنى ڕه‌وشى چاپه‌مه‌نى كوردى له هه‌رێمى كوردستان و پابه‌ندبوون به ڕێنووسى ئه‌كاديمياى كوردى له ده‌ركردنى كتێب و چاپه‌مه‌نييه‌كان بوو.