شاندێكی ئەكادیمیای كوردی سەردانی ئینستیتووتی توێژینەوەی فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی بەرایی( IFPO ) كرد
![](/media/10315/274919016_512385906937663_5085325456646018823_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132907854460000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە 2/3/2022، شاندێكی لیژنەی كۆمەڵایەتی و كولتووریی ئەكادیمیای كوردی سەردانی ئینستیتووتی توێژینەوەی فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی بەرایی( IFPO )كرد، لە قەڵای هەولێر كە تایبەتە بە پرسەكانی مێژوو، شوێنەوار و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان.
لە چاوپێكەوتن لەگەڵ بەرپرسی ئینستیتووتەكەدا باربارا كوتوگۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا سەبارەت بە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ پێكەوە ئەنجامدانی كار و چاڵاكیی زانستی و ناوبراو داوەتكرا بۆ ئهوهی سهردانی ئەكادیمیای كوردی بكات.