Skip to the content

قونسوڵی ڕووسیای فیدڕاڵ سەردانی ئەكادیمیای كوردی كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەم ڕێكەوتی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، سەرۆكی ئەكادیمیای كوردی پ.د.عەبدولفەتاح بۆتانی و بەئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەكادیمیا پێشوازیكرد لە ماكسیم ڕۆبین کونسوڵی ڕووسیای فیدڕاڵ و نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕووسیای فیدڕاڵ د. دانەر ئەبوبەكر.
 لە دیدارەكەدا ئالوگۆڕی ڕەوشی زانستی و ئەكادیمی كرا لە كوردستان و ڕووسیای فیدڕاڵدا و ڕێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولادا.