لە ئەکادیمیای کوردی کۆڕێک بە ناونیشانی "کەلەپووری گۆرانی و موزیکی هاوچەرخ" بەڕێوە چوو
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لە ئەكادیمیای كوردی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران، ئەدیبان و موزیسیانان، کۆڕێک بە ناونیشانی "کەلەپووری گۆرانی و موزیکی هاوچەرخ"، بۆ د. ئامانج غازی، مامۆستای زانکۆ ساز کرا.
ناوبراو لە كۆڕەکەدا تیشكی خستە سەر زۆر باس و خواسی كەلەپووری و موزیكی هاوچەرخی كوردی. هەر لە کۆڕەکەدا د. ئامانج غازی دوا پەرتووکی خۆی، بە ناوی (خستنەكاری كەلەپووری گۆرانی لە موزیكی هاوچەرخی كوردیدا)، بە دیاری بەسەر ئامادەبوواندا دابەش كرد.
د. ئامانج غازی یەكێكە لە مامۆستا ناسراوەكانی بواری موزیك لە كوردستاندا، چەندین چاپکراوی لەبارەی موزیك و كەلەپوور و گۆرانی فۆلكلۆرییەوە چاپ كردووە.